TuneUp Utilities 2011   

نەرمەواڵەی TuneUp Utilities یێکێکە لەو پرۆگرامانەی بواری رێکخستن و چارەسەر کردنی کێشەکانی ویندۆز کە دەتوانێ سیستەم خێراتر و پارێزراوتر بکات و بۆ ئەم کردەوەیە تەنیا یەک کرتە بەسە بۆ دەسپێ کردنی! بە پرۆگرامی TuneUp Utilities دەتوانن هەستن بە ئەنجام دانی ئەمنی ئەو کردارە لە سەر سیستەم، چونکە هەموو ئاڵوگۆرەکان لە لایەن ناوەندی رزگاری TuneUp Utilities چاوەدێری دەکرێ.تەوای ئیمکاناتی ئەو بە هۆی لاپەرەیێک کە بە شەش سەردێر دابەش کرواوە، لە سەردەست دایە. ئەم نەرمەواڵەیە هاوکات هەم بۆ سەرەتاییەکان و هەمیش بۆ شارەزاکان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لە ناو بردنی کۆسپەکانی ویندۆز بە رێگایێکی ئاسانتر و باشتر و دڵنیاتر. تەواوی بژاردەکانی گرینگی سیستەم بە شێوەیێکی سادە شی کراوەتەوە و بەیەک کرتەی ماوس دەتوانرێ ئاکتیڤ و پاسیڤ بکرێت. نەرمەواڵەی TuneUp Utilities تەواوی رێکخستنەکان و ئاڵوگۆرەکانی پێویست لە ریجێستری، خۆکارانە بەرێوە دەبات و لە تەواوی هەڵە و کۆسپ و چاوەدێریەکان ئاگادارتان دەکاتەوە و بە پێشنیاری چارەسەری ساکارەوە، سیستەم لە باشترین دۆخ دا رادەگرێ، و بە دەیان کاری رێکخستن هەموو هەڵە و کەموکورتییەکان چارەسەر دەکات، و...هتد

تێبینی: بۆ بەرگری کردن لە نەفەوتانی سێریالی ئامرازەکە، لە نوێکردنەوەی خۆ بپارێزن

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 23.0 MB
File ver    : 10.0.4500.46
File format : exe
Date Added  : Jun 15, 2011
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8
ArcSoft Panorama Maker 6.0   

ئەمرۆکە تێکنۆلۆژی جۆراوجۆر لە فیلم و وێنەهەڵگرتنەوە دا بەکار دەهێنرێن. یێکێ لەم بابەتانەی کە ئێستاکە زۆر باوە بەکارهێنانی تێکنۆلۆژی بە چەشنی پانۆرامایە. بەرهەمهێنانی وێنەی پانۆڕاما وێڕای ئەوەی کە دژوارتر لە وێنەی ئاساییە خێرایی و وردبینی پتری پێویستە. بۆ ئەوەی بتوانین وێنەکان بە چۆنیێتی پانۆرامایی دەربهێنین، لە قەراخ وێنەگەلی کامێرای رەنووسی دا دەبێ لە ئامرازەکانی ئەم بوارەش بۆ کارئاسانی پتر کەڵک وەربگرین.
ArcSoft Panorama Maker ئامرازێکی زۆر بەهێزە کە بە کەڵک وەرگرتن لێی دەتوانین وێنەگەلی پانۆرامایی بە چۆنیێتی بەرز و سەرنج راکێش بەرهەم بهێنین. کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە بۆ تێکەڵ کردنی وێنە لە ناو یێک دا بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وێنەی پانۆرامایی یێکەم خاڵی گرینگی ئەم ئامرازە بەهەژمار دێت. زۆر بە هاسانی دەتوانین ئەو فیلمانەی کە لە شوێنە دڵخوازەکان گرتوومانن بە هۆی ئەم ئامرازەوە بیانکەین بە وێنەی پانۆراما، بە بێ ئەوەی پێویست بە زانیاری تایبەت بکات. بەرهەمهێنانی وینەگەلی پانۆرامایی بە شێوە و شکڵی جۆراوجۆر حەتتا ٣٦٠ دەرەجەیی، ئیمکانی کەڵک لێوەرگرتنی هاوکات لە فیلم و وینە بۆ وێنەی پانۆرامایی، دەسکاری کردن و بەرێوەبردنی پیشەیی، چاپ و بەرێکردنی بە شێوەی ئۆنڵاین لە تواناییەکانی دیکەی ئەم ئامرازە بە هەژمار دەهێنرێن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 40,1 MB
File ver    : 6.0.0.94
File format : exe
Date Added  : Mar 13, 2012
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
Internet Download Accelerator 5.21   

Internet Download Accelerator Pro بەرنامەیێکی بەهێزە بۆ بەرێوەبردنی داگرتنەکان. ئەم ئامرازە بە رواڵەتێی ساکار و لە هەمان کات دا زۆر بەهێز دەتوانێ داگرتنی فایلەکان تا خێرایی ٥٠٠ قات بەرز کاتەوە. ئەم بەرنامەیە بە تێکنۆلۆژی تایبەتی خۆی دەتوانێ فایلەکان دابەش بکات بە سەر بەشی بچووکتر و هەر بەشەش بە شێوەی جیاواز دابگیرێ کە ئەوەش دەبێتە هۆی خێراتر کردنی داگرتنەکان. هەروەها بە گرێدانی چەند کانێکت بە سێروێری هەڵبژاردە خێرایی بەرز دەکاتەوە کە دەتوانێ بە هاسانی لە پرۆتۆکۆلەکانی FTP ,HTTPS ,HTTP بە ئاسانی و خێرایی زۆر فایل وەربگرێت. بەرنامەکانی بەرێوەبردنی داگرتن یێکێ لە ئامرازە گرینگەکانی ئینتێرنێت بە هەژمار دێن، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە لە ئینترنێتی دیالئاپ بۆ پەیوەندی بە ئینتێرنێت کەڵک وەردەگرن چوونکە بۆ داگرتنی فایلی بە قەبارەی زۆر پێویست بە دابەش کردن دەکات هەتا خێرایی داگرتن بەرز بێتەوە، بۆیێ هەبوونی دانلۆدمنیجێرێکی باش ئامرازێکی پێویست و زۆر گرینگە.
هەر وەها ئەگەر لە کاتی داگرتن دا لە گەڵ پچرانی ئینترنێت یان گرفتی پچرانی کارەبا بەرەوروو ببن، بەبێ گرفت دەتوانن دوای هاتنەوەیان بەردەوام بن لە داگرتنی پرۆگرامەکان لەو شوێنەی را کە تووشی پچران ببوون بەبێ ئەوەی فایلەکەتان لە ناو بچێ یان گرفتی بۆ بێتە پێش.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 5624 kB
File ver    : 5.21
File format : Exe
Date Added  : 14 08 2014
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 8 / 7 / Vista / XP
WinMend Disk Cleaner Ver 1.6   

WinMend Disk Cleaner نەرمەواڵەیێکی بەهێزی بواری خاوێنکردنەوەی سیستەمە. ئەم ئامرازە وێرای کەمبوونی قەبارەکەی،بە خێراییێکی زۆر هەڵدەستێ بە گەران لە ناو پەپکە رەقە دا و بە چەشنێک کردەکانی بەرێوە دەبات هەتا لە جیاتی فایلە بێ کەڵکەکان فایلی سیستەم نەسڕدرێنەوە.
یێکەی ئانالیزی ئامراز زۆر بە وردی هەڵدەستێ بە کارەکانی، هەتا بەکارهێنەران بە دڵنیایی تەواوەوە و بە خێرایی پترلەپێشوو، زانیاریەکانیان لە ناو پەپکەرەقەی سیستەم دا ئاڵوگۆڕ بکەن و پێداچوونەوەیان بە سەر دا بکەن. بەم ئامرازە کەم قەبارەیە دەتوانین ئەوپەڕی خێرایی پەپکە رەقە تاقی بکەینەوە .

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 2,45MB
File ver    : 1.6.1.0
File format : exe
Date Added  : May 28, 2014
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
Remote Desktop Manager   

دەست وێراگەیشتن بە سیستەمی کامپیوتێر لە رێگای دوورەوە (Remote Desktop) یەکێک لەو بابەتە گرینگانەیە کە لە ناو شەبەکە کامپیوتێریەکان و لە ناو بەرێوەبەرایەتییەکەیشی و هەروەها بەرێوەبەرانی ماڵپەرەکان و...جێگای باس و بایەخ پێدانە. کەسانێک هەن کە لە ریمۆت دیسکتابی ناو ویندۆز کەڵک وەردەگرن، بەڵام کەسانێکیش هەن کە نەرمەواڵەی بەرهەم هاتووی ئەم بوارە بەکاردێنن و بە باشتری دەزانن. بەرێوەبردنی چەندین پەیوەندی بۆ بەرێوەبەرانی شارەزا کارێکی زۆر گرینگ و پڕبایەخە وهەبوونی نەرمەواڵەیێکی بەرێوەبردن لەم بوارە دا کە بتوانێ هەر چەشنە کەرەسەی ریمۆت دیسکتاب پشتیوانی بکات، خاڵێکی بناغەییە.
نەرمەواڵەی Devolutions Remote Desktop Manager دەتوانێ یەکێک لە باشترین بژاردەکانی رێمۆت بێ.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 109.7 MB
File ver    : 2.0.6.0
File format : exe
Date Added  : May 22nd 2014
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 8 , 7, XP (SP2 or later), XP Embedded, Vista, 2003 or 2008